en_US
en

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


off
Mobile View
Desktop View

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


کۆنکریت
5020

هەموومان دەزانین کە ئەمڕۆ لە کوردستان بیناى کۆنکریت یەکێکە لە زۆرترین ئەو ڕێگایانەى کە ئێمەى کورد یناى پێ دروست دەکەین  بۆیە دەبینین ئەم ڕێگایە بەدەر نیە لە درزبردنى کۆنکریتەکە کە دەشێت بەهۆى ئەم خاڵانەوە ڕووبدات 

 توشبونى کۆنکریتەکە بە هۆى جوڵەى کشانى سیفەتى فیزیاویەوە.

بەهۆى قوڕسکردنى بیناکە زیاد لە پێویست.

بەهۆى پچرپچرتێکردنى کۆنکریتەکەوە.

نەکردنى ئیشى کۆنکریت بە شێوەیەکى ئەندازیارى.

بەهۆى بەکارهێنانى چیمەنتۆى خراپ.

بەهۆى بەکارهێنانى لم و چەوى قوڕاوى.

بەهۆى بەکارهێنانى ڕێژەى زیاد لە پێویست چیمەنتۆ.

بۆ چارەسەرکردنى درز باس لە یەکێک لەو ڕێگایانە دەکەین کە درزى پێ  چارەسەر دەکرێت ئەویش مادەى ڕانتیجى دەستکردە کە ئەم ماددەیە دەێتە هۆى بەستنەوەى کۆنکریتەکە بە یەکەوە و نایەڵێت درزى زیاتر بدات 

ماددەى ڕانتیجى : پێکهاتەیەکى ئەندامیە و سروشتى هەیەو دەستکردیشى هەیە کە سروشتیەکەى لە چەند جۆرێک ڕووەک دەردەهێنرێت و دەستکردەکەشى وەک یۆرى فۆڕمالیدها 

چۆنیەتى بەکارهێنانى ڕانتیج

پاککردنەوەى درزەکە بە هەوا یان نایترۆجین یان بەکارهێنانى مادەى توێنەر.

دیاریکردنى ئەو جێگایانە کە دەمانەوێت مادەى ڕانتیجى تێدا بەکاربهێنین.

داپۆشینى دەمى درزەکان بە مادەیەک کە ئاو نەچێتە درزەکانەوە.

پاشان بەهۆى دەمانچەى چەورکردنەوە مادەى ڕانتیجیەکە دەخەینە درزەکانەوە.

لە کۆتاییدا دەمى کونەکانیش دەگیرێت و مادەى ڕەقبووى تێدا بەکاردەهێنین.

 وەرگیراوە

چارەسەرکردنى درزى کۆنکریت

 



(Slump Test)چییە جۆرەکانی چین


سلەمپ تێست: باوترین رێگای تێست کردنی کۆسیستێنسی(باری ڕەقی) کۆنکریتە کە ئەتوانرێ لە تاقیگە

یان لە شوێنی ئیش ئەنجام بدرێ، هەروەها ئەم شێوازە تێستە گونجاو نیە بۆ کۆنکریتێکی زۆر تەڕ  واتە

  زۆر کەم ێتw/c زۆر بێت یان کۆنکریتێکى زۆر وشک کە w/c













:ئامێرەکانی سلەمپ تێست


پێکهاتووە لە مۆڵدێکی شێوە قوچەکی وەک ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە کە تیرەی لای سەرەوەی بچوکترە لە تیرەی خوارەوە، وە بەرزیەکەی ٣٠٥ ملم و تیرەی سەرەوەی ١٠٢ملم و تیرەی خوارەوەی ٢٠٣ملم کە لەسەر ڕوویەکی ساف دانراوە، هەروەها رۆدێکی کورت بە تیرەی ١٦ملم بۆ کۆمپاکتی کۆنکیتەکە


:شێوازی بەکارهێنان


مۆلدەکە پڕ ئەکەین لە کۆنکریت بە سێ چین بۆ هەر چینێک ٢٥ جار بە ڕۆدەکە کۆمپاکتی(کوتانەوە) ئەکەین پاشان سەر ڕووی مۆڵدەکە ساف دەکەین وەک وێنەی 4 پاشان یەکسەر بە هێواشی مۆڵدەکە هەڵدەکێشین بۆ سەرەوە بێ دواکەوتن دەبینین بەرزی کۆنکریتی ناو مۆڵدەکە کەم دەبێتەوە و بەرەوە خوارەوە












 

دەکشێ، دوای ئەمە بۆ پێوانەکردنی سلەمپ تێستەکە، مۆڵدەکە بە پێچەوانەوە هەڵدەگێڕینەوە وبە هۆی پێوانەیەکەوە لە ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی کۆنکریتەکە بۆ ڕووی مۆڵدەکە دەپێوین وەک وێنەی 6 بەمەش دەزانین کە کۆنکریتەکە چەند ملم دابەزیوە.












سێ جۆری شێوەی جیاواز دوای تێستەکەمان هەیە وەک  وەک لە وێنەکەدا دیارە 

( True, Shear, Collapse )                          







 

: True یەکەم 

دوای هەڵکێشانی مۆڵدەکە کۆنکریتەکە بۆ خوارەوە دەکشێت دوای ئەوەی کە پێوانەمان کرد دەبێت لە نێوان ٥٠ملم بۆ ١٢٥ ملم دا بێت (True type)بەمەش دەوترێت ترو تایپ ئەمەش لە هەموویان باشترە


: Shear دووەم

ئەم جۆرەیان دوای هەڵکێشانی مۆڵدەکە یەک لای دێتە خوارەوە و لایەکی دەمێنێتەوە وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە پێکهاتەکانی کۆنکریتەکە بە باشی یەکیان نەگرتووە یان کۆنکریتەکە ووشکە و بە باشی کۆمپاکت نەکراوە بە جۆرێک لە ناوەڕاستی کۆنکریتە ڕوخاوەکە تا ڕووی مۆڵدە هەڵگڕاوەکە نابێت لە ١٥٠ ملم زیاتر بێت


 : Collapse سێیەم

وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەم جۆرەیان بە تەواوی هەموو کۆنکریتەکە تووشی داڕوخان دەبێت ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە کۆنکریتەکە زۆر تەڕ بێت واتە ڕێژەی ئاوی زۆر بێت ئەمەش بە گشتی لە ناوەڕاستی کۆنکریتەکە تا ڕووی مۆڵدەکە زیاتر لە ١٥٠ملم ئەپێوێ

 رەشیۆw/cدیارە دوو جۆری کۆتایی بە فەشەل دادەنرێت و پێویستە بە پێێ شێوازەکەی چارەسەری 

  بکەیت تا وەک جۆری یەکەم دەردەچێت، ئەم تێستەش زۆر ئاسانە و ئەتوانی لە شوێنی ئیشەکە ئەم تێستە بکەیت و بڕیار لەسەر گونجاوی یان نەگونجاوی کۆنکریتەکە بدەیت

















 نوسراوە لەلایەن  یوسف ساڵەیی  لە  7. ئاب 2013

 

پەرتوکێکى زۆر جوان بە زمانى کوردى لەسەر درز لە بینادا جۆرەکانى و چارەسەر کردنى

لە لایەن پرۆفیسۆر د.محمد رؤوف عبدالقادر


Light weight aggregate concrete

بابەتێکى زۆر بە سوود لەسەر دروست کردنى

کۆنکریت بە قوم و چەگڵى کێش سوک

نووسراوە لە لایەن ئەندازیار یاسین وسو

بابەتى زیاتر لەسەر کۆنکریت لاپەرەکان

١