en_US
en

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


off
Mobile View
Desktop View

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


فوگە
7932

مۆنتۆڵۆمە , فوگە , فلینە

هەموو ئەو ناوانەى لەسەرەوە هێنامان دەگرێتە خۆ , بریتیە لە مەتریاڵێک بۆ ڕووپۆشکردنى دەرەوەى

باڵەخانەو و خانوو ڤێلا .... هتد) بە شێوەیەکى گشتى ئێستا زۆر باوەو و لە زۆربەى پڕۆژە نوێیەکان

بەکاردێت . سوودى زۆرە بەڵام لە سودە سەرەکیەکانى عزلى گەرماو و سەرمایە و عزلى دەنگیشە

بە گشتى جگە لەوەى بەکارهێنانى ئاسانەو تێچوى زۆر نیە بە بەراورد لەگەڵ مەڕمەڕ یان هەندێ 

مەتڕیاڵى تر , لەبەر ئەوەى بۆیاغ دەکرێت یەکێک لە سودەکانى تر ئەوەیە تۆ بۆت هەیە بۆیاغى

نوێ لەسەر بۆیاغە کۆنەکە بدەیەوە وەک شتێکى نوێ و تازە خۆى نیشان دەدات

:بە شێوەیەکى گشتى دوو جۆر فوگەمان هەیە

١. فوگەى ئامادەکراو : ئەو فوگەیەیە کە لە معمل ئامادەکراوەو تەنها ماوە لێبدرێت و پاشان بۆیاغ بکرێت

٢. فوگەى دەستکرد : ئەو فەگەیەیە کە هەنگاو بە هەنگاو لە کاتى ئیشدا ئامادە دەکرێت

بەکورتى دێین باسى هەردوو جۆرەکە دەکەین سەرەتا

:فوگەى ئامادەکراو

وەک باسمانکرد ئەو فوگەیەیە کە لە معمل ئامادەکراوە بە گیراوەیەکى وەک مەعجون کە لەسەر

فلینەکە دەدرێت و پاشان پێویستە کە وشک بکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بدرێتە بەر تیشکى

.ڕۆژ و تاکو تەواو ڕەق دەبێت و ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان

بێگومان فوگە یان فلینە دەتوانرێت لەسەر بلۆک بدرێت یاخود تابوق یان ئەگەر ویستت فوگەکە جوان

و ڕاست دەربکەوێت ئەوا لەبغێکى پێویست دەبێت کە لەبغەکەش با تەنها کف مال بێت و پێویست ناکا

کە ساف بکرێت چونکە پارەى زیاترى تێدەچێت و هیچ پێویستیشى پێ نیە خۆ ئەگەر دیوارە بلۆکەکەت

یاخود تابوقەکەت بە جوانى و راستو ڕێک و دروستى کرابێت ئەوا پێویستى بە لەبغیش نیە

بێگومان بۆ ئەوەى دەست بکەیت بە ڕوپۆشکردن پێویستە سەرەتا جۆرێکى جوا ن و گونجاو

هەڵبژێریت کە بگۆنجێت لەگەڵ واجیهەکەت بێگومان ئەوەش لە دەست خۆتە کام جۆرت پێ جوان

بێت هەڵیدەبژێریت و هەموو بەشەکانى واجیهەکەت دیارى دەکەیت کە کام جۆرت دەوێت

بە گشتى تۆ پێویستە بۆ واجیهەت جۆرێکى گونجاو هەلبژێریت مەرج نیە یەک جۆر بێت بەڵکو

دەتوانى زیاتر لە جۆرێک هەڵبژێریت پاشان دەوروبەرى دەرگاو پەنجەرەکانت دووبارە جۆرێک

هەڵبژێرەو هەروەها زاویەکانیش کە چەندین جۆرى هەیە جوانکارى تریش زۆرن بەڵام ئەمانەى

.باسم کرد جۆرە سەرەکیەکانن

زۆر بابەتەکە درێژ ناکەینەوە بەکورتى باسى شێوازى لێدنەکە دەکەین لە لایەن وەستاوە

سەرەتا دەبێت وەستا مارنجى تایبەت بە فوگەى پێبێت کە شێوەى ددانى هەیەو بۆشاییەکانى نابێت -

لە 1 سم زیاتر بێت چونکە بەرزترین ئەستورى قەلەکیم نابێت لە 1 سم تێپەڕبێت





پاشان قەلەکیمان پێویستە و جۆرەکەشى بەگوێرەى دیزاین دەبێت واتا دەبێت وەک ئەوەى لە دیزاین -

هاتووە بەکاربێت ئەگەر نەشبوو ئەوا ئەندازیار خۆى جۆرێکى گونجاو هەڵدەبژێرێت بۆ نموونە

.​قەلەکیم 1054 یان 1055 یان جۆرێکى ترى گونجاو





پاشان جۆرى لێدانەکە دەبێت بەو مارنجەى کە لەسەرەوە باسمان کرد لە پشتى فوگەکە بدرێت -

بە شێوەیەک کە تەواو پشتى پێ دابپۆشرێت وەک لەم وێنەیە دیارە و پاشان لە دیوارەکە دەدرێت

بێگومان ئەم هەنگاوە بەردەوام دەبێت پارچە پارچە لە دیوارەکە دەدرێت تاکو هەموو دیوارەکەى

پێ ڕوپۆش دەکرێت بێگومان بۆ زاویەو و چوارچێوەى دەرگاو پەنجەرەش بەهەمان شێوازە






 پاشان پێویستە لەسەر وەستا جۆینتى نێوان پارچەکان جوان چارەسەر بکات تاکو بە یەک پارچە -

دەرکەوێت ئینجا هەر کەم و کوڕیەک هەبێت دەبێت تەواو چارەسەرى بکات پێش بۆیاغ کردن

ئینجا کە تەواو ئامادەبوو بۆیاغ دەیت پێ دەکات بە دوو جۆر سەرەتا پێویستە چینێکى سەرەکى

لەسەر فلینەکە بدرێت کە ڕەنگى سپی یەو گرنگیەکەى ئەوەیە کە فوگەکە یتەوتر دەکات و ناهێلێت

ئاو کاریگەرى لەسەر هەبێت پاش ئەوەى تەواو ئەو چینە لێدرا لێیدەگەڕێین تاکو تەواو وشک بێتەوە

ئینجا بۆیاغەکەى لێدەدرێت بە چەند چینێک تاکو ڕەنگەکەى بە تەواوى دەردەکەوێت . هەموو ئەمانە

.بە چەند وێنەیەک ڕووندەکەمەوە کە خۆم ئیشرافم لەسەر کردووە

بۆ گەورەکردن کلیک لەسەر وێنەکان بکە

بۆ گەورەکردن کلیک لەسەر وێنەکان بکە

:فوگەى دەستکرد


ئەو جۆرە فوگەیەیە کە لەکاتى ئیشکردندا هەنگاو بە هەنگاو ئامادە دەکرێت 

زۆربەى شیوازەکانى کارکردن لەسەرەوە باسکراوە و لێرەش بە کورتى باسى هەنگاوەکانى

.​ئامادەکردنى ئەم جۆرە فوگەیە دەکەین و بە چەند وێنەیەک ڕوونى دەکەینەوە


لە سەرەتادا چەند جۆرێک فوگەى دەستکرد هەیە و بە شێوەو و رەنگ و مواسەفات و ئەستورى

جیاواز بۆ هەڵبژاردنى پێویستە لە دیزاین باسکرابێت ئەگەر نا ئەندازیارى سەرپەرستیار پێویستە

جۆرەکە دیارى بکات کە سپى بێت یان رەش بێت یان بۆ نموونە ئەستوریەکەى 4 سم یان 5 سم بێت

 لێرەدا ئێمە بە وێنە بەشێکى ڕووندەکەینەوە کە تیایدا فوگەى سپى و رەش بەکارهاتووە ئەستوری

٤.٥ سم , وەک تێبینى ئەم فوگەیە نابێت لەبەر تیشکى ڕۆژدا دابنرێت پێش بەکارهێنانى و پاش

بەکارهێنانیشى پێویستە زوو هەنگاوى دووەمى ڕۆپۆشکردن لەسەرى دابنرێت , دواتر باسى دەکەین

بێگومان شێوازى لێدانى فوگەش وەک سەرەوەیە کە پێویستە پشت فلینەکە پڕ بکرێت لە قەلەکیم و

پاشان لە دیوارەکە بدرێت . هەنگاوى دووەم دەست پێ دەکات کە ئەویش بریتیە لە تقویە بۆ فلینەکە

بێگومان تقویەى فلینە بە جۆرێک دەکرێت کە بریتیە لە بزمارێکى باغەى سەر پان وەک لە وێنەکە

دیارە و لە زۆربەى بەشەکانى فوگەکە دەدرێت بێگومان لەو بزمارە هەیە ئاسنیش کە ئەوە زیاتر بۆ

تقویەى سەقف بەکاردێت و شێوازى لێدانەکەش یان بە چەکوش دەکرێت یان بە ئامێرێک وەک درێل

.هەموو ئەمانە بە وێنە روون دەکەینەوە

پاش ئەوەى تەقویە تەواو بوو دەتوانین هەموو زاویەکان ڕێک بکەین و راست و دروستى بکەین بە

لێدانى ئەو زاویەیەى کە لە وێنەکە دیارە کە بە قەلەکیم لێدەدرێت

بێگومان پاشان هەنگاوى تر دەست پێ دەکات ئەویش پێویستە کە هەموو فلینەکە لە قەلەکیم روپۆش

بکرێت بە چینێکى تەنک کە چەند ملیمێک تێپەڕ ناکات و پاشان راستەوخۆ وایەر مێش پێویستە لە

سەر هەمووى بدرێت و پاش وایەر مێشەکەش دووبارە پێویستە چینى دووەمى قەلەکیم لەسەر وایەر

مێشەکە بدرێت و بزرى بکات , وەک تێبینى ئەو قەلەکیمە پویستى بە ئاودان نیە و بۆ زیاتر روون

.​کردنەوە بە وێنەش باسى دەکەین

ئیستا هەموو بیناکە بە قەلەکیم رووپۆش کرا کە شێوەى لەبغ دەدات وەک لە وێنەى سەرەوە دیارە

بێگومان ئەم قەلەکیمە پێویستە ماددەیەکى ترى لەسەر بدرێت بۆ ئەوەى زیاتر بەهێزى بکات و بۆ

ئەمەش مینیڕەلى جیاواز هەیە بەڵام بە نموونە ئێمە مینیرەلێکى بەهێز و باش هەلدەبژێرین کە لە

وێنەکەدا دیارە و سوودى ئەم ماددەیە ئەوەیە کە دژى شکانە و کاریگەریەکانى کەش و هەوا کارى

تێ ناکات و هەروەها ئاویش بەرى بکەوێت کاریگەرى نابێت . بێگومان پیش بەکارهێنانى ئەو

مادەیە پێویستە فوگەکە بە تەواوى چێک بکرێتەوە لەوەى هەر پیسیەکى لەسەر بێت پێویستە لاببرێ

و هەر شوێنێک شکا بێت دەبێت چاک بکرێتەوە . شێوازى گرتنەوەکەى 25 کگم لەم مادەیە لەگەل

برى 6 لتر ئاو تێکەلدەکرێت و بە مەکینە لێک دەدرێت تاکو دلۆپى لەسەر نامێنێت و پاشان بۆ 

ماوەى 5 بۆ 10 دەقە وازى لێبهێنەو ئینجا دووبارە لێکى بدەوە و بەکارى بهێنە و پاش گیرانەوە

لە زیاتر لە 3 کاتژمێر بمێنێتەوە ئێکسپایەر دەبێت . ئەوەى لێرە گرنگە پێویستە دواى وشک بوون

.یەکسەر چینى کۆتاى لێبدرێت کە بۆیاغە . بە گشتى ئەوە هەموو قۆناغەکانى فوگەى دەستکردبوو

بەگشتى ئەوەى باسمان کرد چەند زانیاریەک بوو لەسەر فوگە بێگومان شتى زیاتر و زۆرتر هەیە بەلام

ئەوەى لەسەرەوە باسمانکرد پوختەیەک بوو لەسەرى , وەک تێبینەک بێگومان فوگەى دەستکرد باشترو

پتەوترە وەک لە فوگەى ئامادەکراو و بەلام تێچوى زیاترەو کاتێکى زیاتریشى دەوێت تا تەواو دەبێت هەموو هەنگاوەکانى بە گشتى , لە کۆتایدا هەموو هەنگاوەکانى فوگەى دەستکرد

لە وێنەى یەکەم روونکراوەتەوە , و وەک تێبینیەک لە کاتى لێدانى فلینە لە زاویەکان وەک دیوار پێویستە

​کە حەلوشەت بکرێت وەک لە وێنەى دووەم دیارە