en_US
en

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


off
Mobile View
Desktop View

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


زانیارى گشتى
4501

 واتە تێکهەڵکێش بکرێت(lapping)   ئەگه‌رتيره‌ی شيش له‌ ٣٦ مم  زياتربوو نابيت.

زياترين نيوانی كورسی بۆ دووته‌به‌قه‌ شيش نابيت له‌ ١ مه‌ترزياتربيت واته‌يه‌ك كورسی بۆ ١ م ٢.

 (Dowel) بۆتێكهه‌ليشی نيوان كۆلۆم وپايه‌ ( فوتينگ ) واته ‌داوڵیان نابيت شيشی كه‌مترلە ‌ ١٢ ملم به‌كاربيت.

تيره‌ی شيش بۆ دانانی كورسی نابيت كه‌متربيت له‌ ١٢ ملم.​

كه‌مترين شيش بۆ دينگه‌ی چوارگۆشه‌ ٤ شيشه ‌بۆلاكيشه‌ ٦ شيش وبۆ بازنه‌ ٦ شيش.

شيشی سه‌ره‌كی له‌ سه‌قف نابيت له‌ ٨ ملم كه‌متر بيت.

كه‌مترين ئه‌ستووری سه‌قف ١٢٥ ملم.

له‌ كاتی وه‌رگرتنی نموونه‌ی فه‌حس بۆمكعبی كۆنكريت بری ريگه ‌پيدراو له‌ دريژيه‌كانی + ٢ ملم.

رژاندنی كۆنكريت له ‌به‌رزی ريگه ‌پيدراو نابيت زياتربيت له‌ ١.٥ مه‌تر.

ريژه‌ی هه‌لمژينی ئاو بۆخشت نابيت زياتربيت له‌ %١٥.

پی ئێچی ئاونابێت كه‌متر بێت له‌ ٦.

    ى خشت نابێت كه‌متربيت له‌ ٥.٣ ميگاپاسكال compression strenght کەمترین.

له‌و شوێنانه‌ی كه ‌پركراوه‌ن به‌پيی ئای ئيس كۆد ده‌بيت به‌لايه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٣سامپلی كۆڕ وه‌ربگريت بۆهه‌ر ١٠٠ مه‌تردووجا.​


  بۆكۆنكريت curing کاتى

١-  كۆنكريت به‌ چيمه‌نتۆی پيشكه‌وتووی به‌رگريكاربۆخویی گۆگردی ٧ رۆژ

٢- كۆنكريت به‌چيمه‌نتۆی پۆرتلاندی ئاسايی ١٠ رۆژ

٣- كۆنكريت كاتی كه‌ چيمه‌نتۆكه‌ی زيادكراوی كيميايی وكانزايی تيكرابيت ١٤ رۆژ


چریمه‌واد 

خشت : ١٦٠٠ – ١٩٢٠ كگم/م٣

بلۆكی كۆنكريتی : ١٩٢٠ كگم/ م٣

كۆنكريتی شيشدار:٢٣١٠ -٢٧٠٠ كگم/م٣

 

كاتی ليكردنه‌وه‌ی قالبی كۆنكريت

١- بۆدينگه‌ (كۆلۆم) وديواروهه‌مووبرگه‌يه‌كی ستوونی :١٦ – ٢٤ سه‌عات

 ى 4.5 مەترى7 ڕۆژBeam٢- جسر

ى زیاتر لە 4.5 مەتر درێژ 14 ڕۆژBeam٣- جسر

٤- قه‌وسی كۆنكريتی ٦ مه‌تری ١٤ رۆژ

٥- قه‌وسی كۆنكريتی سه‌روو ٦ مه‌تری ٢١ رۆژ

 

وه‌رگرتنی نموونه‌ له‌كۆنكريت ( مكعب)  به‌مه‌ترسیجا

١- بۆ ١-٥ مه‌ترسیجا كۆنكريت ، ١ مكعب

٢- بۆ ٦-١٥مه‌ترسیجا كۆنكريت ، ٢ مكعب

٣- بۆ ١٦-٣٠ مه‌ترسیجا كۆنكريت ،٣مكعب

٤- بۆ ٣١ -٥٠ مه‌ترسیجا كۆنكريت ،٤ مكعب

٥- سه‌روو ٥٠مه‌ترسیجا له‌كۆنكرت ،٤ +١ مكعببۆهه‌ريه‌كله‌ ٥٠ مه‌ترسیجا

وەرگیراوە​​

هەندێک زانیارى گرنگ بۆ ئەندازیارى شارستانى کە پێویستە بیزانێت

 


: چۆنیه‌تى چێك كردنه‌وه‌ى كاشى 

 بە به‌كارهینانى ته‌رازوو بۆ بارى شاولى و ئاسۆیى , وه‌ ئه‌وه‌ى نوى بیت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ اباشه‌ شمشه‌یه‌كى درێژ له‌سه‌ر ریزیك كاشى دابنیت پاشان ته‌رازوه‌كه‌ به‌مه‌ش دلنیا تر ئه‌بیته‌وه‌ له‌ ته‌رازوو بونى ئاسویى 

** به‌ به‌كارهێنانى پارچه‌ كاشیه‌ك له‌ روغى چوینتى كاشیه‌كان بده‌ نابیت ده‌نگیكى جیاوازى لیدروست ببت له‌چاو ئه‌و ده‌نگه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر پارچه‌ كاشیه‌كه‌ به‌ ناوه‌راست یه‌كیك له‌ كاشیكه‌ن دا بده‌یت , ئه‌گه‌ر وه‌ستاكه‌ به‌ شێوازى ئیرانى كاشیه‌كه‌ى لیدا ئه‌وا پیویستت به‌و چیك كردنه‌وه‌ نیه‌ به‌لام ئه‌گه‌ر وه‌ستاى عیراقى یان هه‌ندیك جار توركى چێك بكه‌یته‌وه‌ باشه‌

 ئه‌گه‌ر وه‌ستاى ئیرانى كاشیه‌كه‌ى دانا پێویسته‌ ئه‌و قوره‌ى به‌كارى دینن پاك بیت وه‌ زوریش پێویسته‌ چه‌سپى قه‌تره‌ له‌گه‌لى به‌كاربینن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ل تیكردنى كونكریته‌كه‌ كاشیه‌كه‌ به‌ ملیمیش نه‌جولیت

  وه‌ك له‌ رسمه‌كه‌وه‌ دیاره‌ دوو كاشى پێچه‌وانه‌ واتا هه‌مان روو پیك وه‌نى ئه‌گه‌ر ئه‌ولا ئه‌ولاى كرد ئه‌وا وادیاره‌ قالبى ته‌واو نیه‌ ئه‌و جوره‌ كاشیه‌ وه‌ پاشان قیاساتی كاشیه‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌بیت چیك بكه‌یته‌وه‌ . بویه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌ك نه‌بن ئه‌وا دلنیابه‌ ریزى كاشیه‌كان مه‌زبوت ناچنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك ئه‌وه‌ش نابیته‌ خه‌تاى وه‌ستا 

 هه‌لمژینى ئاو ئه‌وه‌ زیاتر له‌ تاقیگه‌ ده‌كرێت به‌لام بینیومانه‌ كاشى هه‌بوه‌ به‌ چاو دیار بووه‌ وه‌ك جوگه‌له‌ى بچوك ئاو له‌ كاشیه‌كان دیته‌ ده‌ره‌وه‌ واتا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ ئاره‌قه‌یه‌كى زور بكات ئه‌وه‌ش گونجاو نیه‌ به‌س زیاتر تاقیگه‌ بریار ده‌دات 

  پێویسته‌ وه‌ستاكه‌ له‌ جیات ئه‌وه‌ى به‌ بزمار ئیش بكات ئه‌بیت به‌ سه‌لیب ئیش بكات كه‌ ئیشه‌كه‌ى ده‌قیق تر ده‌كات 

 پێویسته‌ وه‌ستاكه‌ بره‌رى بۆ كونكردنى خریش هه‌بیت نه‌ك به‌ كه‌ته‌ر بیبریت كه‌ زوربه‌ى وه‌ستاكانى خومان نیانه‌ 

  هه‌ر وه‌ك زانیارى وا باشیشه‌ كاشى پێش گه‌ج بكرێت بو ئه‌وه‌ى ئاستى گه‌ج و كاشى ببنه‌ یه‌ك هه‌رچه‌نده‌ له‌وساته‌ كه‌مێك گه‌ج زیاتر سه‌رف ده‌بیت به‌لام جوانتره‌ زور 



زیاتر باسه‌كه‌ بۆكاشى دیواره‌ بو كاشى ئه‌رزیش به‌ هه‌مان شێوه‌ .

ئه‌ندازیار : ڕه‌وه‌ز محمد سلیم


.1

.4

.3

.2

.6

.5

.7

.8

 

کۆنکریتى ڕێژە  4 : 2 : 1

​بە گشتى لێرەدا باسى ئەم جۆرەى کۆنکریت دەکەین

Cement ١ واتە یەک بڕ لە چیمەنتۆ

Sand ٢واتە دوو بڕ لە قوم

Gravel ٤واتە چوار بڕ لە چەگڵ

بە گشتى مەبەست لە بڕ ئەوەیەکە بۆ نموونە ئەگەر من ١ عەرەبانە چیمەنتۆم .

بەکارهێنا ئەوا دەبێت 2 عەرەبانە قوم و ٤ عەرەبانە چەگڵ بەکاربهێنم , واتە ئەو

بڕە بڕى پێوانە کە تۆ بەچى پێوانەى دەکەى گرنگ ئەوەیە لە هەموو پێوانەکاندا

ڕێژەکەت ١ چیمەنتۆ بۆ ٢ قوم و ٤ چەگڵ بێت

  واتە ئەگەر لەناوC25,C24 بە گشتى ئەم جۆرەى کۆنکریت لە سایتدا پێى دەڵێن .

کرا ئەوە بزانە مەبەستى ئەو ڕێژەیەیە کە وا باسى دەکەین C25 سایت باسى 

هەموو کۆنکریتێک لەگەڵ ئەو بڕانەى سەرەوە پێویستى بە ڕێژەیەک ئاو هەیە.

ڕێژەى ئاو لێرەدا %33 ئەوەش ڕێژەیەکى ستاندەردە و دۆزراوەتەوە

لەم هاوکێشانەى خوارەوە دێین بە شێوازێکى ئاسان خەملاندن دەکەین بۆ ١م٣ لە

کۆنکریت بزانین چەند بڕ لە چیمەنتۆ و قوم و چەگڵمان پێویستە


Volume for 1m3 = (100-ratio of water/100) x (1C+2S+4G)

لێرەدا ئێمە بۆ ئەوەى ڕێژەکان بدۆزینەوە دێین گریمانەیەک دەکەین و دەڵێین

1C=2S=4G  --> 1C=2C=4C 

بەگوێرەى یاساکەى سەرەوەش دێین ئەم سێ ڕێژەیە کۆدەکەینەوە

(1C+2S+4G)  --> (1C+2C+4C) = (7C)

پاشان دێین ڕێژەى ئاویش دەدۆزینەوە و قەبارەشمان بە ١م٣ گریمان کردووە

Volume = 1m3

100-ratio of water /100 --> 100-33/100 = 0.67

بە گوێرەى هاوکێشەى سەرەوە دێم نڕخەکان دادەنێم

1 = 0.67 x (7C)

C = 0.213 m3

پاشان دێین بە کگم بڕى چیمەنتۆیەکە دەدۆزینەوە بۆ هەرم٣ کۆنکریت بەهۆى

C = ​0.213 x 1400 = 298.5 close to 300 Kg

پاشان دێین ڕێژەى قوم و چەگلەکەش دەدۆزینەوە زۆر بە ئاسانى 

C = 0.213 m3 

for Sand S = 2 x C = 2 x 0.213 = 0.426 m3

for Gravel G = 4 x C = 4 x 0.213 = 0.852 m3

ئەو ڕێژانەى سەرەوە پێمان دەڵێن کە بۆ هەر م٣ کۆنکریت لە ڕێژەى 1:2:4 ئەو بڕانەمان پێویستە

C = 300 Kg

Sand = 0.426 m3

Gravel = 0.852 m3




هەندێک تێبینى و نموونەیەکى خەملاندن

بێگومان بۆ هەر پرۆژەیەک دەبێت دیزاینەر بڵێت کە ئایا چ جۆرە کۆنکریتێک.

بەکاربێت بۆ پرۆژەکە

بە شێوەیەکى گشتى ئەو ڕێژەیەى کۆنکریت بەکاردێت بۆ کۆنکریتى بناغە و.

سەقف و جسر و دینگەو دیوارى ڕاگر و هتد...) وکۆنکریتێکى گونجاوە بۆ

کۆنکریت کردنى ماڵى ئاساى و ڤێلا و هتد ...) ونڕخەکەى ئەگەر بە نزیکى

وەریبگرین بە پەمپ و میکسەرەوە لە نێوان 70 بۆ 80 دۆلارە

لێرەدا بە نموونە بناغەیەکمان هەیە و بزانین ئایا چەند م٣ کۆنکریتى دەوێت.

گریمان بنکە = 10 م   و بەرزى = 0.3 م   و درێژی = 8 م






Volume of the foundation = 10x8x0.3 =  24 m3

بێگومان ئەو یاسایەى سەرەوە بۆ خەملاندنى دینگە و جسر و سەقف و هەموو.

خەملاندنێک بە م٣ تەواوە و دەبێت 

​هەر لێرەدا دەتوانم حساب بکەم کە بۆ ئەم 24م٣ چەند چیمەنتۆ و قوم و چەگل

پێویستە بە هەمان ئەو شێوەیەى کە بۆ 1م٣ کۆنکریتەکە دۆزیمانەوە 

24 = 0.67 x ( 7 C )

C = 5.12 m3

C = 5.12 x 1400 = 7168 kg

هەر کیسێک چیمەنتۆ 50 کگم و دەتوانین ئێستا بزانین چەند کیس چیمەنتۆ پێویستە

7168/50 = 143.36 close to 144 

واتە 144 کیس چیمەنتۆمان پێویستە

S = 2x5.12 = 10.24 m3

G = 4x5.12 = 20.48 m3

پاشان قوم و چەگڵ بە گەلابە دەگوازرێتەوەو گەڵابە هەیە 10 م٣ و12و15و18 و

هى تریش هەیە بۆ نموونە گەڵابەکە 12 م٣ تواناى هەبوو بار بکات ئەوا

10/12 = close to 1 گەڵابە

20.48/12 = close to 2 گەڵابە