en_US
en

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


off
Mobile View
Desktop View

 ئه‌ندازیارتوانا ته‌حسین

Engineer Twana T. Ismael


تۆپۆگرافى
3663

تۆپۆگرافى زەوییەکە

واتە بەشى سەرەوەىTop Soil  بۆ دەست پێکردنى هەر پڕۆژەیەک دەبێت سەرەتا

زەوییەکە هەڵبگرین بە نزیکەیی10 تا 15 سم و پاشان دێین تێستى کۆمپاکشنى بۆ دەکەین

...کە بەشێوەیەکى گشتى نابێت لە 95% کەمتر بێت

   Bearing Capacity of Soil  پاشان جۆرى خاکەکە دەبێت بزانین چۆنە واتە

Bearing Capacity بێگومان جۆرى پڕۆژەکە بۆمان دیارى دەکات کە پێمان دەڵێت دەبێت

 ....ئەو خاکە چەند بێت

بێگومان تێستى کۆمپاکشن یان بە کۆڕ وەردەگیرێت یان بە ئامێرى ئەلکتڕۆنى کە پێی دەڵێن

کە یەکێکە لەوئامێرانەى کە ئەو تێستەى پێ ئەنجام دەدرێت  Nuclear gauge

Cone Test تێستى کۆمپاکشن بە کۆڕ  -

بێگومان ئەمە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ زانینى کۆمپاکشنى خاکێک و زۆربەتان زانیاریتان هەیە

..لەسەرى منیش بە کورتى کەمێکى لەسەر باس دەکەم

 سەرەتا بۆ دەست پێکردنى کۆمپاکشن دەبێت سامپڵێک لە جۆرى خاکەکەى شوێنى پڕۆژەکە 

ببەین بۆ مختبر و کۆمپاکشنى بۆ بکەین جا بە چەکوش بێت یان ئامێرى تر بێت که

لە 25 لێدان نابێت کەمتر بێت و بەڕێکى ئەنجام بدرێت و بێگومان

دەبێت ئاویشى بۆ زیاد بکەین بە ڕێژەیەکى گونجاو بۆ خۆڵەکە وپاشان کێشە چڕى مختبر

بدۆزینەوە چونکە لە ڕێگەى ئەو کێشە چڕیەوە دەتوانین بڵیین ئایا ئەو کێشە چڕیەى کە لە

..  سایت دەیدوزینەوە تا چەند ئەنجامەکەى لە سەرووى %95 و دەرچووە

 : بۆ نموونە

ڕێژەى دەرچوون = کیشە چڕى سایت\کێشە چڕى مختبر

کێشە چڕى مختبر = 2168 کگم/م3

بێگومان ئێمە ئەو ژمارەیە دەبێت بکەینە بنچینە بۆ دەرچوونى خاکەکە

ئێمە گوتمان دەبێت ڕێژە لە بەینى کێشە چڕى سایت بۆ کێشە چڕى مختبر دەبێت %95 

کەمتر نەبێت بۆیە ئەگەر بێ و ئێمە 2168 *0.95 بکەین دەکاتە 2060 ئەمەش ئەوەمان

...  بۆ دەردەخات کە نابێت کێشە چڕى سایت لە 2060 کگم/م3 کەمتر بێت

  ئەوەى لێرە گرنگە ئەوەیە کە پێویستە ئەو خاڵەى کە کۆڕى لێ

وەردەگرین خاڵێک بێت کە تەڕ نەبێت و وشکیش نەبێت واتا لە بارێکى نۆڕمال و ئاساى

بێت پاشان نابێت ئەو شوێنەى کە کۆڕى لێ وەردەگرین بەردى زۆر بێت بەڵکو دەبێت 

شوێنێک بێت کە تمثیلى جۆرى خاکەکە بکات بە گشتى چونکە ئەگەر وا نەکەین ئەو

ئەنجامەى کە بۆمان دێتەوە ڕاستەقینە نابێت و لەسەر هەموو شوێنەکان جێبەجێ نابێت

پاشان وەرگرتنى چەند خاڵ لە هەر پرۆژەیەک لەسەر ئەندازیارەکە دەوەستێت بە نموونە

ئەگەر پڕۆژەکە جاددە بێت جیاوازە لەگەڵ ئەوەى کە بینایەک بێت و هەروەها وپاشان

هەوڵبدە هەموو شوێنەکان بە یەک شێوە حەدل بکە بۆ ئەوەى لە تێست ئەنجامەکان نزیکى

یەکتر بن و جیاوازیان زۆر نەبێت


Nuclear gauge تێستى کۆمپاکشن بە ئامێرى-

بێگومان ئەوەش یەکێکە لەو ئامێرانەى کە تێستى کۆمپاکشنى پێ دەکرێت

بە گشتى ئەو ئامێرە لە کوردستانى خۆمان زۆر کەمە و چەند دانیەیەکى هەیە و

گرنگیەکەى لەوەدایە کە لە سایت ڕاستەوخۆ ئەنجامى کومپاکشنى خاکەکەت پێ دەدات و

وەک ئەوەى پێشوتر نیە کە چاوەڕێ کەیت چەند ڕۆژێک تاکو ئەنجامەکەت بۆ دێتەوه

ئامێرەکە ڕێژەى ئاومان پێ دەدات لە خاکەکەو کێشە چڕى خاکەکەشمان پێ دەدات بێگومان

ئێمە کێشە چڕى مختبرمان هەیە و دەتوانین ڕێژەکەش بدۆزینەوە وەک ڕێگەى پێشوتر

 

هەندێک خاڵ هەیە پێویستە ئەندازیارى سایت بیزانێت لەسەر کۆمپاکشنى خاک

پاش ئەوەى خاکەکە ئامادە بوو بۆ تێکردنى چینى نوێ ئەوا ئەندازیارى سایت بڕیار دەدات-

لەسەر ئەوەى کە چ مەوادێک لە چینى نوێ تێبکات بێگومان ئەوەش لەسەر پڕۆژەکان

دەوەستێت کە دەبێت موادەکان لە مختبر تێست بکرێن و ڕێگەى پێ بدرێت ئینجا بەکاربێت

ئەگەر نا دەبێت تۆ بڕیارى لەسەر بدەیت وەک ئەندازیارێک بە گوێرەى ئیشکردنى خۆت و

باشترین مەواد بەکاربهێنى بۆ نموونە پڕۆژەکەمان بینایەکە و ئێمەش دەستمان بە پڕکردنەوەى

چینى یەکەم کردوو مەوادى تێکەڵەمان هەڵبژارد بۆ تێکردنەکە , تێکەڵە باشترین مەوادە بۆ

پڕکردنەوەى بیناو خانوو پڕۆژەى گەورە کە جۆرێکە تیایدا خۆڵ و بەرد تێکەڵە و ئەگەر

ئاویش بە ڕێژەیەکى گونجاو بۆى زیاد بکرێت زۆر باش کۆمپاکشن وەردەگرێت

بێگومان بۆ پڕۆژەى جاددەش موادى تایبەت هەیە کە هەر چینەو مەوادى خۆى هەیە

دێینەوە سەر ئەو چینەى کە بە تێکەڵە پڕمان کردەوە بێگومان ئەستورى چینەکەش

جۆرى پڕۆژەکەو گرنگى پڕۆژەکە پێمان دەڵێت کە دەبێت چەند بێت بەڵام بەشێوەیەکى

گشتى چینى ئەندازیارى 20 سم و واتە چینەکان دەبێت 20سم تێ بکرێت و بە شۆفڵ و

گرێدەر ڕاست بکرێت و پاشان ئاو بدرێت ئینجا لێى بگەڕێیت تا ئاوەکە دەچێتە ناو بۆشاییەکان

و کزر دەبێت واتا هەندێک هەوا لێی دەدات ئینجا حادیلە واتە کۆمپاکتەر لێ دەدەین

گرنگە پاش ئاودان پەلە نەکەى لەوەى کە خێرا حادیلەى لێ بدەى چونکە دەبێت ئاوەکە-

بچێتە ناو بۆشاییەکان و پاشان ئەگەر من پەلەم کرد لەوەى حادیلەى لێبدەم ئەوا حادیلەکە

بەشى سەرەوەى تیکەڵەکە هەمووى لەگەڵ خۆى هەڵدەگرێت و بەمەش سودى نابێت چونکە

بەشى خوارەوەى تیکەڵەکە ئاوى پێ ناگات بەمەش کۆمپاکشنى تەواو وەرناگرێت

بە گوێرەى ئەوەندەى ئیشم کردووە ئەوەم بۆ ڕوونبۆتەوە کە باشترین دوو کات بۆ ئاودان-

بریتیە لە پێش نیوەڕۆ و پێش تەواو بوونى کار چونکە پێش نیوەڕۆ تۆ دەچێت پشوێک دەدەى

و لەو ماوەى پشوەش خاکەکە بۆ دواى نیوەڕۆ تەواو ئامادە دەبێت و یان پێش تەواو بوونى

کار ئەوەش بۆ ئەوەى بەیانى کە دێیەوە سەر کار خاکەکەت ئامادە بێت بۆ کۆمپاکشن و

ئەمەش بە گشتى لە وەرزى هاوین ئەنجامى بدەیت گرنگە

هەرگیز داواى تێست مەکە ئەگەر خاکەکەت تەواو ئامادە نەبوو , پێوویستە تۆ وەک -

ئەندازیارێک بە چاو بزانى کامە شوێن تەواو حەدلى وەرنەگرتووە و کامەى تەواو وەریگرتوە

تۆ دەتوانى سەیرى حادلەکە بکەى ئەگەر لەگەڵ حەدل کردنەکە بەدەوام خاکەکە دابەزى

ئەوە ماناى ئەوەیە کە حەدلى ماوە یان ئەگەر پێڵاویکى سەفتیت لەبەر بوو ئەوە بە پشتى

پێڵاوەکەت لە خۆڵەکە بدە ئەگەر هیچى لێنەهان ماناى حەدلى باشە بێگومان شتى تریش هەیە و

ئەوانەى گوتم بەشێکن لەوەى کە خۆم دەتوانم بڕیارى لەسەر بدەم پێش ئەوەى تێست بکەم

خۆ ئەگەر ئێمە تێستمان کردوو پاشان دەرنەچوو واتە لە %95 کەمتر بوو ئەنجامەکە ئەوا-

پێوویستە دووبارە خاکەکە ئاو بدەینەوە و پاشان حدلى بکەین

بە گشتى دوو جۆر حادیلە بەکار دێت بۆ حەدل ئەوانیش ناوى پڕاکتیکیەکەیان بریتین لە-

حادیلەى ستیل                                          حادیلەى ازلاف